|
Bashir Haddad
|
| |
|
|
| |
ژیاننامه
تۆ لێره‌یت:
سه‌ره‌كی
ژیاننامه
|
|
| |
د.بشیر خلیل توفیق حداد له سالی ١٩٥٦ له قه‌ڵای هه‌ولێر له خێزانێكی دیار و به‌ناوبانگ و ئایین په‌روه‌ر له دایك بووه ،كه‌وا باپیره‌ی (حاجی تۆفیق)ئاسنگه‌ریكی زۆر به‌ناوبانگ بوو له دروست كردنی (هه‌وداس و داس و گشت پیداویستیه كشتوكاڵیه‌كان) هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی جووتیاری گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری هه‌ولیر كاره‌كانیان لای ئه‌و بوو . د.بشیر خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی هه‌ر له هه‌ولێر ته‌واو كردووه و پاشان چوه‌ته خانه‌ی مامۆستایان له شاری دهۆك دواتریش له یه‌كیك له گونده‌كانی چوارده‌وره‌ی قه‌ڵادزێ دامه‌زراوه . پاشان له ساڵی ١٩٩٨ به‌كالۆریۆسی له زمانی عه‌ره‌بی له كۆلیژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین له هه‌ولیر وه‌رگرتووه و بوه‌ته مامۆستا له په‌یمانگه‌ی مه‌لبه‌ندی مامۆستایان له هه‌ولیر و دواتر له ساڵی ٢٠٠٣ ماسته‌ری له كۆلیژی (الامام الاوزاعی)دا وه‌رگرتووه كه ناوونیشانی ماسته‌رنامه‌كه‌ی (التبشیر فی كوردستان العراق بعد عام ١٩٩١)بوو ، بۆ دواجاریش پله‌ی دكتۆرای له هه‌مان كۆلیژدا به پله‌ی (امتیاز) به‌ده‌ست هیناوه ، كه ناوونیشانی دكتۆرا نامه‌كه‌ی(المسلمون بين عالمية الاسلام وعولمة الغرب)بوو . شایانی باسه ئیجازه‌ی عیلمیشی له‌لایه‌ن باشترین و به‌ریزترین مامۆستایانی هه‌ولیر وه‌رگرتووه . ئیستا مامۆستای زانكۆیه له كۆلیژی شه‌ریعه له هه‌ولیر و له هه‌مان كاتیش‌دا ووتارخوینی مزگه‌وتی حاجی جلیل خه‌یاته له هه‌ولیر . |
|
|
كاته
|
كاته‌كانی نوێژ |
|
كاته‌كانی نوێژ به كاتی
هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌ری.. |
|
|
|
|
|
|
|